شەش كۆچبەری نایاسایی كە لەلایەن یۆنانەوە بەرەو ئاوە هەرێمایەتییەكانی توركیا دەركران، لە دەریای ئیجەدا خنكان، وەك ئەوەی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ ئاماژەی پێداوە.
ئاژانسە توركییەكە ئەوەشی ئاشكراكرد، قوربانییەكان دوو ساوا، ژنێك و سێ منداڵن.
ناسنامەی قوربانییەكان ئاشكرانەكراوە.
لای خۆیەوە ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا ڕایگەیاند، لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا 73 كۆچبەر لە نزیك كەناراوەكانی پارێزگای موگلا لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەكەدا ڕزگاركراون.