گیانلەدەستدان لە کارەساتەکەی لیبیا 20 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت و تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات

ئەو زریان و لافاوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شارەکانی باکووری رۆژهەڵاتی لیبیای گرتووەتەوە، تا ئێستا کاریگەرییەکانی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەگەری هەیە گیانلەدەستدان بگاتە سەروو 20 هەزار کەس، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت ئەو کارەساتەی دروستبووە هاوشێوەی نەبووە لە پێشوودا.

سەرۆکی شارەوانیی شاری دێرنە لە رۆژهەڵاتی لیبیا کە زەرەرمەندترین ناوچەی زریانەکەیە و بە “شارە نوقمبووەکە” ناودەبرێت رایگەیاندووە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو لافاوەوە تادێت بەرزدەبێتەوە، ئەگەری هەیە 20 هەزار گیانلەدەستدان تێبپەڕێنێت.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەو وڵاتە ئاشکرایکردووە، ئەو زیانانەی بەر ناوچەی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کەوتوووە خراپترین و گەورەترینە لە مێژووی لیبیادا، هەروەها دەڵێت، تا ئێستا 1.5 بۆ 1.8 ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیەندرا

پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. پێگەی…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی دەكاتەوە ناتانیاهۆ و بن سەلمان كۆبوبێتنەوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی كردەوە شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی كۆبوبێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكان باسیان…
Total
0
Share