تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە دەكرێت كە فۆڕمیان پێشكەشكردووە

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە هەولێر زەوی بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دابینكراون و ئاشكرایدەكات هەر كاتێك لەگەڵ وەبەرهێنەرەكان گەیشتنە ڕێككەوتن ئەوكات تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە دەكرێت كە فۆڕمیان پێشكەشكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە تێیدا هاتووە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، كارەكانی شوقەی كرێنشیان بە باشی دەڕوات، لە هەولێر دووشوێنی زۆر گرنگ و شایستەیان بۆ دروستكردنی شوقەكان دیاریكراون، كە دەكەوێتە نێوانی شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری،

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە هەولێر زەوی بۆ یەكەكان دابینكراون، لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە گفتوگۆداین، ژمارەیەك وەبەرهێنەر پڕۆژەی خۆیان پێشكەشكردووە بۆ ئەوەی بە قیستێكی درێژخایەن و بە كەمترین نرخ ئەو یەكانە بدرێن بەو كەسانەی شایستەن.

ڕاشیگەیاند، “كاتێك لەگەڵ وەبەرهێنەرەكان گەیشتینە ڕێككەوتن و ڕاگەیاندرا، ئەوكات تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە دەكرێت، كە فۆڕمیان پێشكەشكردووە، بەڵام بەر لەوە، لیژنەیەكی باڵا و پسپۆر بۆ یەكلاییكردنەوەی فۆڕمەكان پێكهێنراوە‌ بەجۆرێك دوای وردبینیەكی زۆر بۆ ئەو ناوانەی‌ شایستەن بە چاودێریی داواكاریی گشتیی پرۆسەی تیروپشك بۆ كرێنشینەكان بەرێوەدەچێت”.

ئاشكرایكرد، “بۆ دروستكردنی ئەو یەكە نیشتەجێبووانەی لە هەولێر بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان، 16 وەبەرهێنەر داوایانكردوە یەكەكان دروستبكەن، ڕووبەری شوقەكان 80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری دەبن، وەكو نرخی خەمڵاندنی شوقەكان بۆ هاوڵاتییان، هەر مەترێك لەنێوان 250 بۆ 300 دۆلار دەبێت، قیستەكانیش بۆ ماوەی 12 بۆ 15ساڵ دەدرێت.

بابەتی پێشتر

چی وایكرد ئەمساڵ جوتیاران كێشەی نرخ و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان نەبێت؟

بابەتی دواتر

یۆنان دەریكردوون.. شەش كۆچبەر لە ئیجەدا خنكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share