بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دەزگای دژەتیرۆر كۆبووەوە

سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەزگای دژەتیرۆر کۆبووەوە و داوایکرد بەهەمان ڕۆحییەت و هەڵوێستی نیشتمانییانەی خۆیانەوە بەردەوامبن لە ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر-CTG کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزەکە ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعشەوە کرا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و سەروەریی یاسا تاوتوێکران.

بافل جەلال تاڵەبانی دەستخۆشی و پێزانینی ئاڕاستەی هێزەکانی دژەتیرۆر کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. داواشیکرد بەهەمان ڕۆحییەت و هەڵوێستی نیشتمانییانەی خۆیانەوە بەردەوامبن لە ئەرکەکانیان بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بە ھەماھەنگی و ھاریکاری ھەواڵگری و سەربازی لەنێوان ھەرێم و عێراق کرد و وتی، “ئەرکی ئێوەیە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە ھاوکاربن و ھاوشانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ھەوڵدابن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە”.

بابەتی پێشتر

دابان محەمەد: ئەنیشتاین زیندوو بكەرەوە ناتوانێت سەر لە داتا و ژمارەكانی حكومەت دەربكات"

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەكانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر ڕاگیران و لە سلێمانی دەستیانپێكردەوە

کەمبوونەوەی ماوەی بینین بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێری بەڕووی گەشتەکاندا داخست و لە سلێمانی گەشتەكان دەستیانپێكردەوە.…
Total
0
Share