زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلول زەنگی ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 لە قوتابخانەیەکی بەردەڕەش بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لێدرا، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 885 هەزار و 400 خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندندان.

بەیانیی ئەمڕۆ لە قوتابخانەی ئەیلول لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای هەولێر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا.

مەسرور بارزانی لە وتاری دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندندا ڕایگەیاند، “سوپاسی مامۆستایان دەکەین کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا نەیانهێشت قەیرانەکان پرۆسەی خوێندن پەکبخەن، هەرچەندە بەشێک لە قەیرانەکان جیهانین بەڵام ئێمە لە کوردستان کاریگەریی قەیرانەکانمان زیاتر پێوە دیاربووە”.

سەرۆکی حکومەت جەختیکردەوە، سەرەڕای قەیرانە زۆرەکان توانیمان خۆڕاگربین و لەسەر پێی خۆمان بوەستین، “سوپاس بۆ مامۆستایان کە خۆراگربوون بەرامبەر هەموو سەختییەکان، بەڵام دڵنیابن حکومەتی هەرێم درێغی ناکات بۆ چەرەسەرکردنی گرفتەکان، ئەوەش قۆناغێکی درێژ خایەنە و بە شەو و ڕۆژێک چارەسەر نابێت”.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا هەوڵی دروستکردنی ژێرخانێکیان داوە کە نەبینراوە، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا بەرهەمەکەی دەبینرێت.

وتیشی، ئەمساڵ حکومەتی هەرێم هەڵمەتێکی بۆ دورستکردنی خۆشەویستیی نیشتمان و ئینتیمای نیشتمانی دەستپێدەکات.

ئەمساڵ یەکەم ساڵە لە هەرێمی کوردستان خوێندکارانی ڕۆژئاوای کوردستان بە پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم درێژە بە خوێندن دەدەن.

لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 885 هەزار و 400 خوێندکار هەن، هەروەها شەش هەزار و 805 قوتابخانە هەن، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش 16 ملیۆن کتێب چاپکراوە.

بابەتی پێشتر

گەنجێكی كورد لە بەریتانیا كوژرا

بابەتی دواتر

ئالان حەمەسەعید: ئەمساڵ ساڵی گرنگیدانە بە خوێندنی پیشەیی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share