قوباد تاڵەبانی: مام جەلال و كاك نەوشیروان دەیانزانی پێکەوە بەهێزترن

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی پێشووتردا چەقی ململانێکان لە سلێمانی بوو، لەنێوان یەکێتی و گۆڕاندا، بەڵام ئەمە سلێمانی لاوازکرد و پێشتریش مام جەلال و نەوشیروان مستەفا دەیانزانی پێکەوە بەهێزترن، بۆیە گەیشتنە ڕێککەوتنی دەباشان.

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە کەرنەڤاڵی هاوپەیمانێتییەکە لە سلێمانی ڕایگەیاند، “دەنگدان بە هاوپەیمانی کوردستان سەقامگیری دەگێڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و سلێمانی بەتایبەتی”.

وتیشی، “دەنگدان بە هاوپەیمانی کوردستان ڕێگەدەگرێت لەوەی جارێکی دیکە کێشە شەخسییەکان نەبنەوەهۆی تێکدانی دۆخی هەرێم و پلانی درێژخایەن بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لای هاوپەیمانی کوردستانە”.

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، ڕاشیگەیاند، “ئێمە دڵنیاین لەبەر کارەکانمان و مێژوو خەڵکی کوردستان لەگەڵ ئێمەیە تەنانەت هەولێرێش کە لایەنێک دەیکاتە دوبەی، ئێمە دەڵێین هەولێری دوبەی بۆئێوە، بەڵام هەولێری ڕاستەقینە لەگەڵ ئێمەدایە”.

قوباد تاڵەبانی داوای لە هاوڵاتییانی هەرێم کرد بۆ لاوازنەبوونی هەرێم لە بەغداد و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم دەنگ بە هاوپەیمانی کوردستان بدەن.

بابەتی پێشتر

سبەی دەنگدانی تایبەتە و زیاتر لە یەك ملیۆن كەس دەنگدەدەن

بابەتی دواتر

چیرۆکی شازادەی سعودییە و نیوکاسڵ دەستیپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share