بەریتانیا ژەمە ڤاکسینی فایزەر لە هەفتەی داهاتووەوە بەکاردەهێنێت

بەریتانیا یەکەم وڵاتە لە جیهاندا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاند ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر – بایۆن تێک لە سەر ژمارەیەکی بەرفراوانی خەڵک بەکاردەهێنێت.

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، “حکومەت ڕەزامەندیدا لەسەر ڕاسپاردەی ئاژانسی سەربەخۆیی بۆ ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمەکانی چاودێریی تەندروستی (MHRA)، بۆ پەسەندکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر – بایۆن تێک”.

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، “لە هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینەکە لە سەرتاسەری بەریتانیادا دابەشدەکرێت”.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای فایزەر دەڵێت، “پەسەندکردنی بەکارهێنانی بەپەلەی ڤاکسینەکە لەلایەن بەریتانیاوە چرکەساتێکی مێژووییە لە جەنگی دژی COVID-19”.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر، ئەلبێرت بۆرلا دەڵێت، “لەیەکەم هەنگاوی دەستپێکردنی دروستکردنی ڤاکسینەکەوە ڕامانگەیاند کە سەرکەوتوو دەبین، ئێستاش MHRA توانی هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ ڤاکسینەکە بکات و ڕێکارەکان لە کاتێکی گونجاودا بگرێتەبەر بۆ هاوکاریکردنی پاراستنی هاوڵاتییانی بەریتانیا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، “بە تێڕوانینی ئێمە پەسەندکردن و ڕەزامدنیدان لەسەر ڤاکسینەکەمان زیاتر دەبێت، ئێمە هەوڵدەدەین بەرەوپێشجوونەکان لە ڤاکسینەکەدا بە هەمان ئاست پەرەپێبدەین لە پێناو ئاسایشی هەموو جیهاندا”.

هەروەها وەزیری تەندروستیی بەریتانیا، مات هانکۆک ڕاگەیاند، “ئەمە هەواڵێکی زۆر باشە، بەرنامەکانی دابەشکردن و بەکارهێنانی ڤاکسینەکە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات و نەخۆشخانەکان ئامادەن بۆ ڕادەستکردنی ڤاکسینەکە پێیان”.

بابەتی پێشتر

نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێم ماون.. 700 ئاوارەی فەڵەستینیشیان تێدایە

بابەتی دواتر

ژماره‌ و داتا.. یوێفا (50) یاریزانی وه‌ک کاندید بۆ باشترین پێکهاته‌ی 2020 دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share