پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد تەقەی لە هاوڵاتییەک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێک کە لە کەلار تەقەی لە هاوڵاتییەک کردبوو، بەرەو سلێمانی هەڵاتبوو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر کرا.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە پێشتر لە کەلار تەقەی لە هاوڵاتییەک کردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی لە دادگای کەلار هەبووە،  لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە.

ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە ناوی (د، ق، أ )ـە، فەرمانی دەستگیرکردنەکەی لە دادگای کەلاروە ڕەوانەی سلێمانی کراوە، بەهۆی گومان لە هەڵاتنی بۆ شاری سلێمانی.

دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

تەنها یەك گرێبەست لەبەردەم ڕۆناڵدۆ بووە

بابەتی دواتر

دوو كەس دەستگیركران چەكیان ساختەكردووە و پارەیان دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەولێر پشووی ڕاگەیاند

پەروەردەی گشتیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستا و خوێندكاران سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت. بەرێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share