لاهور جەنگی بورهان داوای لە یەكێتی كردووە بۆ خەرجییەكانی ڕۆژانەی 150 ملیۆن دیناری پێبدرێت

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا كە لە كۆمەڵێك بەڵگەوە سەرچاوەی گرتووە و پارێزراون، “لاهور جەنگی بورهان ڕۆژانە 150ملیۆن دیناری تەنها بۆ نووسینگەكەی لە داهاتی یەكێتی خەرجكردووە، بەمشێوەیەی خوارەوە:-

⁃ خەرجی چێشتخانەكەی 85 ملیۆن دینار

-بەنزین و گاز 20 ملیۆن دینار

⁃ غەسلكردنی سەیارە دوو ملیۆن دینار

⁃ چاككردنی ئۆتۆمبێل 50 ملیۆن دینار

⁃ خەرجی دەرچوون 10 ملیۆن دینار

⁃ چاككردنی كەلوپەلی مقەڕ سێ ملیۆن دینار

– ھاوكاریی تایبەت 25 ملیۆن دینار

هاوكات خەرجی ئەو دامەزراوانەی كە سەرپەرشتیكردوون بریتیە لە زیاتر 102 ملیۆن دینار كە سەرجەمیان لە داهاتی یەكێتی بۆی خەرجكراوە،

بەمشێوەیە:-

دەزگای مرۆیی مام: 37 ملیۆن و چوار سەد و پەنجا هەزار دینار

نووسینگەی سەرۆكایەتیی: 29 ملیۆن دینار

بودجەی ڕێبواری حاجی حامید كەسایەتیی نزیك لە لاهور جەنگی بورهان، 13 ملیۆن دینار.

بودجەی پۆڵاد جەنگی بورهان 4 ملیۆن دینار

بودجەی ئەدمینی پەیجەكانی 13 ملیۆن دینار

بودجەی پشكۆ شەش ملیۆن دینار.

ئەم بڕە پارەیەی لە ڕابردوودا خەرجكردووە و ئێستاش داوای ڕۆژانە 150 ملیۆن دینار لە یەكێتی دەكات.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی نووسراو بۆ كردنەوەی لقەكانی بانكی ڕافیدەین لە هەرێم كرا

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share