نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێم ماون.. 700 ئاوارەی فەڵەستینیشیان تێدایە

لە ڕاگەیەندراوێكدا ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكانی هەرێم ژمارەی ئاوارەكانی لە هەرێم ئاشكراكردووە، نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێم دەژین.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان (JCC) لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “لەئێستادا هەرێمی کوردستان 997 هەزار و 732 ئاوارە و پەنابەری لەخۆ گرتووە، ئەو ژمارەیەش بەمجۆرە دابەشبوون، 734 هەزار و 713 ئاوارەی ناوخۆ، 238 هەزار و 345 پەنابەری سوری، 8 هەزار و 440 پەنابەری تورکی، 10 هەزار و 534 پەنابەری ئێرانی و  700 پەنابەری فەڵەستینی”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگای خانەخوێ دەژین.

“لەکاتێکدا تەنها 29% لەوانە لە ناو کامپەکان دەژین کە ژمارەیان 35 کامپە، 38%ی ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، 41% لە پارێزگای دهۆک و 21% لە پارێزگای سلێمانی”، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان ئاماژەی پێكردووە.

بابەتی پێشتر

سبەی موچە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

بەریتانیا ژەمە ڤاکسینی فایزەر لە هەفتەی داهاتووەوە بەکاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share