هەرێم كەمال ئاغا: پێش هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەبێت ڕێككەوتن ئەنجامبدرێت و حكومەت پێكبهێندرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەبێت حكومەت پێكبهێنرێت تا بتوانێت یاساكانی بودجە و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پەسەندبكرێن ئەگەر بۆ مانگێك بێت یاخود بۆ ساڵێكیش بێت.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ماددەی 64ی دەستووردا ڕێگاكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دیاریكردووە و بەر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش دەبێت لایەنەكان ڕێككەوتن لەسەر ئەو پرسە بكەن و ناتوانرێت پێچەوانەی دەستوور ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئاشكرایكرد، بەر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێش وەختە دەبێت حكومەتێكی نوێ پێكهێندرێت ئەگەر بۆ مانگێك یاخود بۆ ساڵێكیش بێت بەو پێیەی دەبێت یاساكانی بودجە و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پەسەندبكرێن.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامن

بابەتی دواتر

دەرفەتی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نزیك ئێرانه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو. حه‌یده‌ر مه‌نده‌لاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
Total
0
Share