وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لەڕووی ئابورییەوە هاوكاریی عێراق دەكەین

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانیی واشنتن-ی بۆ بەغداد دەربڕی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، ڕێككەوتنی ستراتیژیی نێوان بەغداد و واشنتن-یان تاووتوێكردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەڕووی ئابورییەوە دەربڕیوە جەختیكردووەتەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئەمریكا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە بلینكن سەرەخۆشی لە گەلی عێراق كردووە بەهۆی دوو تەقینەوەكەی هەفتەی رابردووی باب شەرجی لە بەغداد و پشتیوانیی ئەمریكای بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر دووپاتكردووەتەوە.

وەك وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرایكردووە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەڕێگەی فوئاد حسێن-ـەوە داوای لە حکومەتی عێراق کردووە داواکارییەکانی گەل بەجێبهێنێت لەپێناو بنیاتنانی وڵاتێکی یەكسانتر و دادپەروەرانەتر.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: پشتیوانیی هەڵبژاردنەكەی عێراق دەكەین

بابەتی دواتر

کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌وڵه‌تى یاسا: له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین كوتله‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ى كورسییه‌كانی چێوه‌ى ‏هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ 90 كورسی و له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان گەیشتە بەغداد

کەمێک لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا گەیشتە بەغداد. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە…
Total
0
Share