وەزیری كارەبای هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێری كرد و ژمارەیەك بڕیاری نوێ دەركران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ پێنجشەممە، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێری كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەكانی كارەبای هەولێردا كۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ژمارەیەك بڕیار دەركران لەوانە:-
– بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی كارەبا زیاددەكرێت.
– هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەكانی كارەبا فراوانتر دەكرێت.
– جەخت لەسەر وەرگرتنی نرخی كارەبا كرایەوە.
– كار بۆ كەمكردنەوە و چارەسەری بار زۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبا دەكرێت.
– دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابیندەكرێت.
– دەوامی دوانیوەڕوان تا كاتژمێر 5:00ی ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەكرێتەوە.