(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و پۆرتۆ گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و ئینته‌ر هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

لیڤه‌رپوڵ و پۆرتۆ گه‌یشتنیان بۆ قۆناغی 16ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان مسۆگه‌رکرد

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و پۆرتۆ گه‌یشتنیان به‌ قۆناغی 16ی خوله‌که‌ مسۆگه‌رکرد.

له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ ئانفێلد ڕۆدز میوانداری ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی کرد و به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

گۆڵه‌که‌ له‌ خوله‌کی 58 له‌لایه‌ن کۆرتیس جۆنزه‌وه‌ تۆمارکرا، به‌پی ئه‌م ئه‌نجامه‌ ئه‌ستێره‌کانی ڕێدز ژماره‌ی خاله‌کانیان بۆ 12 به‌رزکرده‌وه‌ و به‌ یه‌که‌می گروپ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکرد.

له‌هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، یانه‌ی ئاتالانتا به‌ گۆڵێک به‌رانبه‌ر میتیلاند یه‌کسانبوونی تۆمارکرد و به‌ جیاوازی خاڵێک به‌رانبه‌ر ئه‌یاکس له‌ پله‌ی دووه‌می گروپه‌که‌دا جێگیربوو.

له‌ کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ واندا میترۆپۆلیتان میوانداری بایرن میونشنی کرد و یاری نێوانیان به‌ یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی ئه‌تله‌تی له‌ خوله‌کی 26 له‌لایه‌ن جواو فیلێکس و بایرن له‌ خوله‌کی  86له‌لایه‌ن تۆماس موله‌ره‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامه‌، بایرن ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌تله‌تی سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان مسۆگه‌ربکات و به‌ شه‌ش خاڵه‌وه‌ یانه‌ مه‌دریدیه‌که‌ی خسته‌ به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتا گه‌ڕی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان به‌رانبه‌ر ڕێدبول سالزبۆرگ.

گرنگترین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌نێوان یانه‌کانی بوروسیا مونشنگلادباخ و ئینته‌رمیلان ئه‌نجامدرا، ئیتاڵییه‌کان به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ دوو بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی ئینته‌ر له‌لایه‌ن ماتیۆ دارمیان (17)، ڕۆمێلۆ لوکاکۆ (64،73) گۆڵه‌کانی مونشنگلادباخیش له‌ خوله‌که‌کانی 45 و ٧٦  له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن بلیاوه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌ی ئه‌مشه‌و، ئینته‌رمیلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ پێنج خاڵ و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ گه‌ڕایه‌وه‌، له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌می خوله‌که‌ پێویستی به‌ بردنه‌وه‌ ده‌بێت به‌رانبه‌ر یانه‌ی شاختار بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی 16.

له‌ کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌میشدا، یه‌کسانبوونی مان سیتی و پۆرتۆ به‌بێ گۆڵ، یانه‌ پۆرتوگالیه‌که‌ی هاوشانی سیتیزن گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی خوله‌که‌.

 

 ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 1-1 بایرن میونشن

مارسیلیا 2-1 ئۆڵۆمپیاکۆس

بوروسیا مونشنگلادباخ 2-3 ئینته‌رمیلان

لیڤه‌رپوڵ 1-0 ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام

ئاتالانتا 1-1میتیلاند

پۆرتۆ 0-0 مانچسته‌ر سیتی

بابەتی پێشتر

لەپاش هەڵبژاردنەوە ترەمپ 170 ملیۆن دۆلاری پێبەخشراوە

بابەتی دواتر

ئاتالانتا 1-1 میتیلاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share