کۆمپیوتەرێکی زەبەلاح پێشبینی براوەی پریمەرلیگ دەکات

کۆمپیوتەرێکی زەبەلاح دوای لێکدانەوەی داتا و بۆچوونی دەنگدەران، پێشبینی دەکات یانەی مانچستەر سیتی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت.

بەپێی لێکدانەوەی ژیریی کۆمپیوتەرێکی زەبەلاحی “فایڤ سێرتی ئەیت”ی ئەمریکی و دوای کۆکردنەوەی بۆچوونی دەنگدەران، کۆمپیوتەرەکە دەریخستووە کە مانچستەر سیتی زیاتر لە سەرجەم یانەکانی دیکە چانسی بوون بە پاڵەوانی لە “پریمەرلیگ” هەیە.

پاڵپشت بە داتا بەدەستهاتووەکان، مان سیتی چانسی بەهێزە پلەی یەکەم، لیڤەرپوڵ پلەی دووەم بەدەستبهێنن، هەروەها یانەی ئارسیناڵ یەکێک دەبێت لە چوار گەورەکە و یانەکانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد شکستدەهێنن لە گەیشتن بە “تۆپ 4”.

ڕیزبەندیی کۆتایی پریمەرلیگ بەپێی ژیریی کۆمپیوتەری “فایڤ سێرتی ئەیت”:

  • مانچستەر سیتی 87 خاڵ
  • لیڤەرپوڵ 74 خاڵ
  • تۆتنهام 69 خاڵ
  • ئارسیناڵ 69 خاڵ
  • چێڵسی 64 خاڵ
  • مانچستەر یونایتد 61 خاڵ
  • برایتۆن ئالبیۆن 60 خاڵ
  • نیوکاسڵ 53 خاڵ
  • برێنتفۆرد 50 خاڵ
  • کریستاڵ پاڵاس 49 خاڵ

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: هەفتەی ڕابردوو لە هەر 44 چركەیەكدا كەسێك بە كۆرۆنا گیانیلەدەستداوە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی وەڵامی داواكەی سەدر دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share