پاوەن بۆ نزمترین ئاستی 37 ساڵی ڕابردوو بەرامبەر دۆلار دابەزی

دراوی بەریتانیا بەرامبەر دۆلار بۆ نزمترین ئاست لە ساڵی 1985ەوە دابەزی.

نرخی پاوەن لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا گەیشتە 1.4175 دۆلار، بە دابەزین بەڕێژەی 0.7%، ئەمەش كەمترین نرخیەتی بەرامبەر دۆلار لە 37 ساڵی ڕابردوودا.

هەروەك شەوی ڕابردوو نرخی یۆرۆ گەیشتە 0.9864 دۆلار، كە ئەوەش نزمترین ئاستە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2002ەوە.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی بانكی ناوەندیی ئەوروپا نرخی سوود بەرزبكاتەوە، بەڵام ئەم پێشبینییانە بەس نییە بۆ پاڵپشتیی دراوەكە لە سایەی ئەو داڕمانە ئابورییەی بەرۆكی كیشوەرەكەی گرتووە، لەگەڵ بڕیاری ڕوسیا بە هێشتنەوەی هێڵی نۆرد ستریم 1ی سەرەكی بۆ گواستنەوەی غاز بە داخراوی تا كاتێكی نادیار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: دوای نووسراوەکەی تەیف سامی چەندجارێک قسە لەگەڵ سودانی کراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم چەندجارێک قسە لەگەڵ…
Total
0
Share