وەزیری ناوخۆی ئێران دەگاتە عێراق

وەزیری ناوخۆی ئێران سەردانی عێراق دەكات و ئامانجی سەردانەكەشی كۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ زیارەتكارانی وڵاتەكەی كە سەردانی عێراق دەكەن.

ئاژانسی هەواڵی فارس”ی نیمچە ڕەسمی ئەو وڵاتە بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا كۆببێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئامانجی سەردانەكە ئاسانكارییە بۆ زیارەتكارانی ئێران كە سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن بە تایبەت لە سنووری دەروازەی”منوزەرییە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

پاوەن بۆ نزمترین ئاستی 37 ساڵی ڕابردوو بەرامبەر دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share