ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی كامێرای پۆینت تو پۆینت ڕوونكردنەوەیدا

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕەتیدەكاتەوە، سەرۆكی ئەنجومەنەكە داوای دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینتی كردبێت و جەختیشدەكاتەوە، لە دەسەڵاتی ئەنجومەندا نییە بڕیاری وەزارەتەكان ڕەتبكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە گوایە عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر داوایكردووە كە كامێرای پۆینت تو پۆینت لە ھەولێر دابندرێت، ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و سەرۆكی ئەنجومەن لە دەسەڵاتیدا نییە بڕیاری وەزارەتەكان ڕەتبكاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا جێبەجێدەكرێت و ڕێنمایی تایبەت بە تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل دەربكرێت بە جۆرێك لەگەڵ شەقامەكانی هەرێمی كوردستاندا بگونجێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە ، “هەربڕیارێك بدەین پێویستە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەدەنگدان یەكلابكرێتەوە و سیستمێكی نوێی كامێرای پۆینت تو پۆینت دابندرێت كە سەلامەتیی ھاوڵاتییانی تێدا ڕەچاو بكرێت تا هاوڵاتییان زەرەرمەندنەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەرفەتێکی باش هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز نیکۆلۆ…
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
Total
0
Share