قوباد تاڵەبانی: بەهێزبوونی یەکێتی لە بەغداد واتە بەهێزبوونی پێگەی کورد لە عێراق

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بەهێزبوونی یەکێتی لە بەغداد واتە بەهێزبوونی پێگەی کورد لە عێراق و تەنیا یەکێتی دەتوانێت کێشەکان چارەسەربکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەزموونی 20 ساڵی رابردوو سەلماندوویەتی، کە تەنیا یەکێتی توانیویەتی و دەتوانێت، کێشەکان چارەسەربکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی هەردوو بازنەی 3ـی باداوە و بازنەی 23ـی باداوە-کارێزانی هەولێر، داوام لە هەڤاڵان کرد بە هەموو هێز و تواناوە ئەم ماوەیە بکەونە گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی هەولێری خۆشەویست و بۆیان بسەلمێنن، کە بۆچی گرنگە ئەمجارە دەنگ بە یەکێتی بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم وردەكاریی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوای گەییشتنی بە بەغداد، بەشداریی لە كۆبوونەوەی…
Total
0
Share