لیز ترەس، سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا گۆڕانكاری لە كابینەی حكومەتی وڵاتەكەیدا كرد و نەدیم زەهاوی، كە كوردە بووە بە وەزیری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمەكان و یەكسانیی بەریتانیا كە ئەوەش دووەم بەرزترین پۆستە لە حكومەتی ئەو وڵاتەدا.
لیز ترەس، سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە یەكەم هەنگاویدا دوای ڕاسپاردنی لەلایەن شاژنە ئەلیزابێسی دووەم، بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت بڕیاریدا نەدیم زەهاوی وەك وەزیری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمەكان و وەزیری یەكسانيی بەریتانیا هەڵبژێرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەمان ڕۆژ سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا سەرجەم وەزیرەكانی كابینەی حكومەتەكەی هەڵبژارد.