شارەزایان هۆشداری لە ‘گەندەڵی’ و ‘دزەپێكردن’ی پارەی عێراق دەدەن

لە ساڵی 2019دا بانكی ناوەندی عێراق 44 ملیار دۆلاری دراوی قورسی لە زیادكردنێكدا فرۆشت، كە زۆرینەی بۆ پڕكردنەوەی هاوردەكردنی خۆراك و شمەكی پێویستی وڵات تەرخانكرا، جگە لە جێگیركردنی نرخی دیناری عێراق، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكاندا بانكەكەدا هاتووە.

بەڵام وەك ئەوەی شارەزایانی ئابوریی عێراقی دەیڵێن قەبارەی هاوردەی عێراق گەیشتووەتە 18 ملیار دۆلار، كە لەو بڕە شەش ملیار دۆلاری عێراقییەكان شمەكیان پێ لە ئێران كڕیوە، وەك ئەوەی مەنار عوبەیدی، شارەزای ئابوری دەیڵێت.

ئەو شارەزایانە هۆشداریش دەدەن لە “دزەپێكردنی دراو” بۆ دەرەوەی عێراق بەهۆی “گەندەڵی” لەو زیادكردنانەی دراودا كە ئەنجامدەدرێن.

سایتی ئەلحوڕە لەسەر زاری مەنار عوبەیدی دەڵێت، “بەفیعلی جیاوازی بە نزیكەیی 30 ملیار دۆلار هەیە لەنێوان قەبارەی حەواڵە بۆ دەرەوە و بەهای شمەكەكانی ناوخۆ، ئەمەش واتە پڕۆسەی زیادكردنی دراو ئەركە ڕاستەكەی خۆی جێبەجێ ناكات كە بریتییە لە فەراهەمكردنی پارە بە مەبەستی هاوردەكردن”.

لەو چوارچێوەیەدا لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر زاری ژمارەیەك لە ئەندامانی داوای “سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە پرسی پڕۆسەی زیادكردنی دراو”دا دەكات.

ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەكە وتی، پرسی دەروازەی دراوی بانكی ناوەند لە هیچ وڵاتێكی دیكەی جیهاندا نییە جگە لە عێراق.

هاوكات محەمەد ساحب دەراجی، ئەندامێكی دیكەی لیژنەكە ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، “سكاڵایەكی فەرمی دەداتە دادگای عێراق بۆ وەستاندنی بەهەدەردانی دراوی قورس و تاڵانكردنی بۆ دەرەوە” لەڕێی زیادكردنەوە.

باسم شەرع، ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند بە كاروباری ئابوریی عێراق دەڵێت، “زیادكردنی دراو بووەتە بەربەستێكی گەورە لەبەردەم ئازادبوونی ئابوریی عێراق و تەنها ڕوكارێكە بۆ پارەداركردنی تاڵانكردنی دراو بەتایبەت لەمساڵدا، پاش ئەوەی داهاتی نەوت بەشێوەیەكی گەورە كەمیكرد”.

شەرع دەڵێت، “زیادكردنە ڕۆژانە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی ژمارەی گەورەی دۆلار بە بڕی زیاتر لە پێویستیی عێراق و لە باشترین حاڵەتدا شمەكی لێوە ناگەڕێتەوە بەڕێژەی 40 یان 50% نەبێت و، ئەودوای دەچێت بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی توركیا و ئێران”.

بانكەكە دۆلاری ئەمریكی بە نرخی 1182 دینار بەرامبەر هەر دۆلارێك دەفرۆشێت، بەڵام نرخی ئاڵوگۆڕی دراوەكە لە بازاڕەكانی عێراقدا دەگاتە نزیكەی 1250 دینار بۆ هەر دۆلارێك، بەمەش كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو سود لە جیاوازی نرخی دراوەكە وەردەگرن.

“تورك و ئێرانییەكان باس لە هەناردە بە ئاستی گەورە بۆ عێراق دەكەن، بەڵام وەزارەتی كشتوكاڵ و لایەنە حكومییەكان و تەنانەت بازرگانانی كەرتی تایبەت چارەنوسی ئەو شمەكانە نازانن، ئەو لێدوانانە بۆ شاردنەوەی تاڵانكردن و دزەپێكردنی دۆلارە”.

بەپێی وتەی ئەو ڕۆژنامەنوسە “تورك و ئێرانییەكان باس لە هەناردە بە ئاستی گەورە بۆ عێراق دەكەن، بەڵام وەزارەتی كشتوكاڵ و لایەنە حكومییەكان و تەنانەت بازرگانانی كەرتی تایبەت چارەنوسی ئەو شمەكانە نازانن، ئەو لێدوانانە بۆ شاردنەوەی تاڵانكردن و دزەپێكردنی دۆلارە”.

“مانەوەی نرخی دیناری عێراقی بە پشتیوانیكردن لە بەرامبەر دۆلاردا خزمەت بە هەردوو وڵات دەكات و نابێتە خزمەت بۆ عێراق و بەرهەمە پیشەسازی و كشتوكاڵییەكەی كە وایلێدەكات نرخی بەرزتربێت لە هاوردەكراو” شەرع دەیڵێت، ئەمەش وایكردووە “عێراق ببێتە بازاڕی هەردوو وڵاتەكە كە بەدەست هەرەسهێنانی دراوەكانیانەوە دەناڵێنن”.

زیادكردنەكە بەم شێوەیەكی ئێستای، وەك ئەوەی شەرع دەیڵێت، خزمەت بە “زۆرێك لە بانكەكانی سەر بە لایەنە كاریگەرەكانیش دەكات و قازانجێكی زۆری پێدەبەخشێت و وادەكات بتوانێت ڕوبەڕووی بڕینی پشتیوانیكردن ببێتەوە بەتایبەت بەهۆی ئەوەی جیاوازی فرۆشتن لەنێوان بانكی ناوەندی و بانكە كڕیارەكاندا زۆرە”.

مەنار عوبەیدی، شارەزای ئابوری دەڵێت، ناتوانرێت پڕۆسەی زیادكردنی دراو ڕەتبكرێتەوە بەهۆی ئەوەی 92%ی داهاتی دەوڵەت بە دۆلاری ئەمریكییە و پێویستە وڵات دۆلار بفرۆشێتە بانكی ناوەندی، بانكی ناوەندیش دەبێت دیناری عێراقیی پێویست دابینبكات بۆ پێدانی بە حكومەت لە بەرامبەر فرۆشتنی داهاتەكانی دۆلار.

بەپێی وتەی ئەو چارەسەرەكە لەڕێی زیادكردنی داهاتەكانی دەوڵەتە بە دیناری عێراقی و فەراهەمكردنی جێگرەوە ناوخۆییەكانی ئەو شمەكە پێویستانەیە كە هاوردە دەكرێن.

بابەتی پێشتر

كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر: گرنگە كۆتایی بە بوونی پەكەكە بهێندرێت لە شەنگال

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای نەوت و گازی هەرێم.. ئەنجومەنە نادیارەكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، هۆكارە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەندیدار بە ئێران و ئۆكرانیا ڕۆلیان هەیە.…
Total
0
Share