هۆكاری خەرجنەكردنی پارەكەی بەغداد بۆ هەرێم ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری خەرجنەكردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە سێ ساڵی ڕابردوو ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە بەهۆی دەقی بڕگەیەكی یاسای ئاسایشی خۆراكەوەیە كە دەكرێت لیژنەی دارایی هاوكاربێت لە چارەسەركردنیدا.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ شاندێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی فیدڕاڵمان كرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆكاری خەرجنەكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014، 2015، 2016، لە كاتێكدا ئەو پارەیە بە بڕی 309 ملیار دینار لە یاسای ئاسایشی خۆراك جێگیركراوە، و ماوەی سێ مانگە یاساكە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە.

ئاشكرایكرد، لە دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری بازرگانی دەركەوت هۆكارەكە پەیوەستە بە دەقی بڕگە یاساكەوە و دەكرێت لیژنەی دارایی هاوكاربێت لە چارەسەركردنیدا.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی لە وەڵامی نووسراوەكەمدا داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان كرد پشتبەست بە سەرەتاكانی ئەو بڕگەیەی یاساكە ڕوونكردنەوە بدەن بە وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی بتوانن پارەكە خەرجبكەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت بەزووترین كات پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواوبكرێت

بابەتی دواتر

چارەنووسی دوو مامۆستا "ڕفێندراو"ەكەی هەولێر ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوتی لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوت…
Total
0
Share