قوباد تاڵەبانی: دەبێت بەزووترین كات پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواوبكرێت

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر كۆبووەوە و ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بەزووترین كات پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواوبكرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لەبارەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی وتی، “لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شارە حەیاتەکە ئەنجامدەدەین”.

ئەوەشی وت، “ڕێگاچارەی گونجاو بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژە ستراتیجییەمان لەبەردەستدایە و دەبێت بەزووترین کات کارەکانی ئەم پرۆژەیە تەواوبکرێت”.

سەرەتای ئەم هەفتەیە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی كۆبووەوە و مۆڵەتی یەك هەفتەی دیاریكرد بۆ ڕاییكردنی كاروباری پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە سلێمانی.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەكاتێكدایە كارەكانی تەواوكردنی بەشی یەكەمی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە سستی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

لە بازاڕی هەولێر ئاگرێك كەوتەوە

بابەتی دواتر

هۆكاری خەرجنەكردنی پارەكەی بەغداد بۆ هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share