هەولێر.. نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستگیرکران

کارزان فیزیک و عەلی ڕەئووف نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر دەستگیرکران

ئەمڕۆ سێشەممە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم تەلاری ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێری پایتەخت خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دواتر مامۆستایانی وانەبێژ شوێنەكەیان چۆڵكرد و کارزان فیزیک و عەلی ڕەئووف وەك نوێنەری ئەوان مانەوە بۆ ئەوەی لەبارەی داواكارییەكانیانەوە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتدا بكەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر ئەو دوو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ، لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لە بەردەم تەلاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا دەستگیركران.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپییەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

100 چەكداری داعش خنكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرايەتی تەندروستیی كەركوك رایدەگەیەنێت، حاڵەتێكی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا. سامان یابا عەلی لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share