ژمارەیەك مووشەك لە گوندێكی خەلیفان كەوتنەوە

ژمارەیەك مووشەك لە گوندێكی سەر بە ناحیەی خەلیفان كەوتنەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەڵێت، لە لێكۆڵینەوەدان و زیانی گیانی نەبووە.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چوار مووشەك لە گوندی تاراوە-ی سەر بە ناحیەی خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كەوتنە خوارەوە.

وتیشی، “لەئێستادا لە لێكۆڵینەوەداین بۆ ئەوەی بزانین لە كوێوە هاتوون و ئامانج لە هێرشەكە چییە”.

دەربارەی ئەوەی هێرشەكە بە چ جۆرە چەكێك ئەنجامدراوە، هەڵگورد شێخ نەجیب وتی، “نازانین لەڕێی مووشەكەوە بووە یان درۆن، سەرگەرمی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، مووشەكەكان لە دەوروبەری گوندەكە كەوتوونەتەوە، هیچ زیانێكی گیانی بۆسەر گوندنشینان نەبووە.

پێشتر هاوڵاتییەكی سنوورەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بە دەنگێكی بەرز بە ئاگاهاتوون، دواتر دەنگەكە چەند جارێك دووبارە بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئۆپیك+ بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

بابەتی دواتر

25 ملیۆن دیناری زیادەوەرگیراو بۆ بانك دەگەڕێندرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share