سوپای ئەمریکا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێگەمان بە تێپەڕینی هیچ کەشتییەک نەداوە بە گەرووی هورمزدا

سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕێگەمان بە تێپەرینی هیچ کەشتییەک نەداوە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10 هەزار سەرباز و دەریاوان، هەروەها دەیان فڕۆکە و کەشتیی دەریایی، ڕێگری لە هەر جموجوڵ و هاتوچۆیەک دەکەن لە بەندەرەکانی ئـ.ـێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، ڕێگەمان بە تێپەڕینی هیچ کەشتییەک نەداوە بە گەرووی هورمزدا، گەمارۆکە کەشتییەکانی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، شەش کەشتیی بازرگانی بە یاوەری هێزەکانی ئەمریکا، لە کەنداوی عومانەوە گەڕاونەتەوە بۆ بەندەرەکانی ئـ.ـێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی حكومەتێكی بەهێز و كارای بۆ خزمەتی خەڵك دەوێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی…
Total
0
Share