ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، زیادیکردووە.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “هەفتەی رابردوو، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 623 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە”.
دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 314 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشتر، 150 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.
ئەوەش هاتووە، “یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، کەنەدا بووە، بە تێکڕای سێ ملیۆن و 339 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش سعودیە دێت، بە تێکڕای 523 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، مەکسیک بە تێکڕای 372 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کۆڵۆمبیا بە تێکڕای 345 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و بەرازیل بە 253 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە ریزبەندیی سێیەم، چوارەم و پێنجەم دێن”.