زەوى بەسەر کەسوکارى شەهیدانى کیمیاباراندا دابەشدەکرێت

شارەوانیی هەڵەبجە وادەى دابەشکردنى زەوى بەسەر ژمارەیەک کەسوکارى شەهیدانى کیمیاباران رادەگەیەنێت و دەڵێت، سەرجەم وارسى شەهیدان سوودمەند دەبن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کیمیاباران دەکەین ئەوانەی لە لیستى خوارەوە ناویان هاتووە، رۆژى دووشەممە 10ى ئازار کاتژمێر 9ى سەرلەبەیانى لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوییەکانیان.

ئاماژەشدەدات، کەسی ئامادەبوو پێویستە پێناسەى شەهیدان و کارتی نیشتمانی یان ناسنامەى بارى شارستانى پێبێت.

شارەوانیی هەڵەبجە ئاشکراشیکردەکات، سەرجەم وارسی شەهیدان سوودمەند دەبن، بە مەرجێک پێشتر وەک وارسی شەهید سوودمەند نەبووبن، بەڵام دابەشکردنەکە بەشێوەی تیروپشک دەبێت.

لیستى ناوەکان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ستیفن بیگن،…
Total
0
Share