تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دەڵێت پێویستە لەسەر باش بوون بەردەوام بین و نابێت لەم دۆخەی ئێستا بمێنینەوە.
وتیشی خۆم دەكەم بە هاوڕێی ڕۆناڵدۆ، گەر پێویستیشی كرد هەندێ جار دەبم بە مامۆستا
بەشێك لە قسەكانی تین هاگ
– پێویستە هەمیشە بەدوای ڕێگەیەكدا بگەڕێیین بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنین
– ئەم هەفتەیە سەیری زۆر یاریی ئارسیناڵم كردووە تا لە شێوازی یاریكردنیان بگەم
– ئەوەی دەیبینین ئێستا ئەوان پێشەنگن یارییەكی خێرا و جوان دەكەن دەبێ ڕێگەیە بدۆزینەوە بۆ بردنەوە
– نابێت لەم دۆخە بواستین پێویستە باشتر بین
– دەبمە هاوڕێی ڕۆناڵدۆ هەندێ جار مامۆستا، دەكەوێتەوە سەر دۆخەكە
– ڕۆناڵدۆ لە ئامادەكارییەكانی سەرەتا بێبەش بوو كە نابێت بێبەش بێت چونكە ئەوە بناغەیە