لە مانگی ڕابردوودا 16 بەنزینخانە لە سلێمانی سزادراون

لە ماوەی مانگی ئابی ڕابردوودا 16 بەنزینخانە لە سلێمانی سزادراون وەك ئەوەی سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی پێدەدات و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە مانگی ئابی ڕابردوودا 16 بەنزینخانە بەهۆكاری جیاجیا سزادراون.

وتیشی، “سزاكان بریتی بووە لە پێبژاردن بە بڕی جۆراوجۆر”.

ڕۆژانە لیژنەی تایبەت بە بەنزینخانەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان پشكنین ئەنجامدەدەن، وەك ئەوەی ڕێكان جەمال ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، سزاكان بەهۆی بوونی كێشە لە عەداد، یاخود خراپیی كوالێتی بەنزین بووە لە كاتی پشكنیندا.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ڕوونیشیكردەوە، لە ئەگەری خراپی كوالێتیدا، ئۆكتانی بەنزینەكەیان پێ بەرزدەكەنەوە، جگە لە سزادانیان بە پێبژاردن.

بابەتی پێشتر

لیژنەی کشتوکاڵ: پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیاران تەواودەکرێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: بێڕێزیکردن چالاکیی مێشک زیاتر دەپارێزێت وەک لە پیاهەڵدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتيی زانایان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لێكدانەوەی هەڵە…
Total
0
Share