سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەڵێنیداوە بە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی گەنمی جوتیاران کە ماوە و هی ساڵانی 2014، 2015، 2016یە.
عەبدولستار مەجید سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عێراق کۆبوونەتەوە و ئەمڕۆش پەیوەندییان پێوەکردووە، سەبارە بە ئەو بڕە پارەیەی گەنمی جوتیاران کە ماوە.
بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق جەختییانکردووەتەوە، ئەو بابەتە چارەسەرکراوە و بەمنزیکانە بڕە پارەی ماوە لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014، 2015 و 2016 خەرجدەکەن.