چێڵسی و لامپارد تێکەڵ بە هاوکێشەی ئالابا دەبن

داڤید ئالابا، لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 لەگەڵ چێڵسی دەکەوێتە سەرهێڵ

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی یانەی بایرن میونشن دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 بەڕێوبەرانی یانەی چێڵسی دانوستاندن بۆ گواستنەوەی داڤید ئالابا لەگەڵ یانەی بایرن میونشنەوە دەستپێدەکەن.

ئالابا لە هاوینی 2021 بۆندەکەی لەگەڵ بایرن کۆتاییدێت، ئیدارەی یانە باڤارییەکە ئەو سێ ئۆفەرەیان کشاندووەتەوە کە لە پێشوودا پێشکەشیانکردووە، تاوەکو ئێستا جەمسەرەکان هیچ ڕێککەوتنێکیان دەربارەی نوێکردنەوەی بۆندەکە نەکردووە، ئەوەش دەرگای ڕۆیشتن بەڕووی یاریزانەکەدا کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، لە چەند هەفتەی ڕابردوو ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی بلوزی لەندەن کۆبوونەوەی لەگەڵ پینی زاهاڤی لێپرسراوی کارەکانی ئالابا کردووە، نەزانراوە کۆبوونەوەی نێوانیان لەسەر چ بابەتێک بووە، بەڵام پێشتر چەندین گواستنەوەی هاوبەشیان ئەنجامداوە و بەدوور نازانرێت جارێکی دیکە لەبارەی ئالاباوە ڕێککەوتنی پێشوەختە لەنێوانیاندا واژووبکرێت.

سەرچاوە ئینگلیزییەکان لێکدانەوەیان بۆ ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئالابا بۆ پێکهاتەی چێڵسی کردووە و بە خەونی گەورەی لامپارد لەقەڵەمیانداوە.

ئەگەر ئالابای 28 ساڵ پەیوەندی بە یانە ئینگلزییەکەوە بکات، ڕاهینەری یانەی چێڵسی، لامپارد لە سەنتەری بەرگری سوودی لێوەردەگرێت، بین چیلویڵ دەگەڕێتەوە بۆ پێگەی بەرگری باڵی چەپ و هەریەک لە مارکۆس ئالۆنسۆ و ئیمێرسۆن پاڵمێری دەخرێنە لیستی فرۆشراوانەوە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ بە یەک گۆڵ ڕیکۆردەکەی نیدڤید و هیگواین دەشکێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: لەمساڵدا 20 حاڵەتی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share