(ڤیدیۆ) سیتی دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و لووتکه‌ی بۆ ئارسیناڵ چۆڵکرد

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

ئه‌ستۆن ڤێلا له‌ یاریگای “ڤێلا پارک” میوانداریی مانچسته‌ر سیتی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی “سیتیزنس” له‌ خوله‌کی 50 له‌لایه‌ن ئێرلینگ هالانده‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی “ڤێلانس” له‌ خوله‌کی 74 له‌لایه‌ن لیۆن بایلی-یه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، سیتی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 14 و له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تۆتنهام جێگیر بوو، ئه‌ستۆن ڤێلای ڕکابه‌ریشی به‌ چوار خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی 17.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێڵز و پۆرتوگال براوه‌بوون و ئیتاڵیا ماڵئاوایی له‌ خه‌ونی مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌م له‌ پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی وێڵز و…
Total
0
Share