ئه‌مشه‌و شه‌ممه، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان “دێربی مادۆنینا”ی له ئینته‌ر میلان برده‌وه.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی یانه‌ی ئینته‌ر میلانی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “ڕۆسۆنێری” له خوله‌که‌کانی 28، 54، 60 له‌لایه‌ن ڕافائێل لیاو (دوو گۆڵ)، ئۆلیڤه‌ر جیرو-وه‌وه تۆمارکران، دوو گۆڵه‌که‌ی “نێراتزۆری”یش له خوله‌که‌کانی 21، 67 له‌لایه‌ن مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، ئێدین دزیکۆ-وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده (11) و له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا جێگیر بوو، یانه‌ی ئینته‌ر میلان به نۆ خاڵه‌وه بۆ پله‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.