تەرمی فڕۆكەوانێك لە ئەمریكاوە گەڕێندرایەوە بۆ عێراق

فڕۆكەوانێكی عێراقی كە لە كاتی مەشقكردندا لە ئەمریكا گیانیلەدەستداوە، تەرمەكەی گەڕێندرایەوە بۆ عێراق.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، ڕێوڕەسمی بەڕێكردنی تەرمی عەقیدی فڕۆكەوان عەمار عاسی حەمدان لە ویلایەتی ئەتڵانتای ئەمریكا ڕێكخراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پاشكۆی سەربازیی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە واشنتن و چەند پلەدارێكی هێزی فڕۆكەوانی لە بنكەی سەربازیی فۆرت ڕەكەر لە ویلایەتی ئەتڵانتا، ئامادەی ڕێوڕەسمی بەڕێكردنی تەرمەكەی بوون.

عەقیدی فڕۆكەوان عەمار عاسی حەمدان كە بە گەشتێكی مەشق و ڕاهێنان لە ئەمریكا بوو، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە ئاودا خنكاوە و وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “سەرباری كەشی سەختی ویلایەتی ئەتڵانتا و بارینی بارانێكی زۆر، تەرمەكەی بۆ عێراق بەڕێكراوە و ئەو ئەفسەر و پلەدارانەی ئامادەی ڕێوڕەسمەكە بوون، لەگەڵ تەرمی فڕۆكەوانەكەدا گەڕاونەتەوە بۆ عێراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنیدا”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دێربی مێرسیساید بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

بابەتی دواتر

محەمەد حەلبووسی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە مەسیحییەكان چۆڵدەكرێت

مانگانە 20 خێزانی مەسیحی عێراق بەجێدەهێڵن و لویس ساكۆ دەڵێت، “پێشێلكاریی بەرامبەر بە مەسیحییەكان دەكرێت و پەراوێزدەخرێن”. لویس…
Total
0
Share