ئەمریکا و کۆریای باشوور گەورەترین مانۆڕی سەربازییان دەستپێکرد

کۆریای باشوور ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازییان دەستپێکردووە کە گەورەترین مانۆڕە لەدوای ساڵی 2018وە ئەنجامدرابێت، ئەوەش ئەگەری زۆرە کۆریای باکوور توڕەبکات کە لەم ماوەیەی کۆتاییدا چەند جارێک هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی کردووە.

واشنتۆن بە گەورەترین هاوپەیمانی ئەمنیی کۆریای باشوور دادەنرێت، کە زیاتر لە 28 هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لەناو خاکی کۆریای باشووردان بەمەبەستی پاراستنی ئەو وڵاتە لە دراوسێ ئەتۆمییەکەی.

ئەمریکا و کۆریای باشوور ماوەیەکی زۆرە مانۆڕی سەربازیی هاوبەش ئەنجامدەدەن، بەڵام جەختدەکەنەوە مانۆڕەکان بە مەبەستی بەرگریکردنە لەکاتێکدا کۆریای باکوور وەک ئامادەکاری بۆ هێرش ناویدەبات.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، “گرنگیی ئەم مانۆڕە هاوبەشانە بۆ بونیادنانەوەی دووبارەی هاوپەیمانیی نێوان کۆریای باشوور و ئەمریکایە بەمەبەستی بەرگریی هاوبەش”.

مانۆڕە سەربازییەکەی ئەو دوو وڵاتە ناوی “ئۆچلی فریدەم شێڵد”ـە، لە ئەمڕۆ 22ی ئابەوە دەستپێدەکات و تا سەرەتای مانگی ئەیلول بەردەوامدەبێت، ڕاهێنانەکان وشکانی و ئاوی دەبن، بەڵام هیچ زانیارییەکای دیکەی لەبارەوە ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر بەبێ بەرامبەر 450 مەتر زەویی نایاب دراوە بە حەوت كەسی دیكە

بابەتی دواتر

پشکنینێکی نوێ دەتوانێت 50 جۆری شێرپەنجە بەر لە دەرکەوتنی دەستنیشانبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share