بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەلی ئەكبەر ساڵحی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.
لە دیدارێكدا باس لە پەیوەندییە دۆستانە و لە مێژینەكانی هەردوولا لە سەرجەم بوارەكاندا كرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێكران و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاریی هەموو لایەنەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و دوورخستنەوەی ناوچەكە لە گرژییەكان.
سەرۆك بافڵ بە گەشبینییەوە لە گفتوگۆكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریكای رووانی و هیوای خواست ئەمە سەرەتایەكی گرنگ بێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و جەختیكردەوە كە چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان باشترین بژاردەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتن لەسەر پرسەكان.
لای خۆشییەوە، عەلی ئەكبەر ساڵحی بە رێزەوە ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی سەرۆك مام جەلالدا لە بوونیادنانی پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان هەردوولا و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی كە ئەمڕۆ یەكێتی بەهەمان سیاسەت و پێگەیەكی بەهێزەوە درێژە بە كاری خۆی دەدات.


