دوو لەو خوێندکارانەی لە رووداوەکەی گەرمیان گیانیان لەدەستداوە خوشکن و دووانەن

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئاکامی رووداوەکە چوار خوێندکار گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان خوشک بوون و دوانە بوون.

سەرچاوەکەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی دوو لە بریندارەکان سەخت بووە، هەر بۆیە یەکێکیان گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی و ئەوەی دیکەش کەمێکی دیکە بەڕێدەکرێت.

لەبارەی دۆخی بریندارەکانی دیکەی رووداوەکە کە چوار کەسی دیکە بوون، ئاماژەی بەوەکرد تەندروستی ئەوان جێگیرە و لە نەخۆشخانەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سامان عه‌لی، وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مینی پاسێکی خوێندکاران له‌سه‌ر رێگا‌ی سه‌ره‌كیی كه‌لار – كفری نزیك گوندی حه‌سیره‌، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و  وه‌رگه‌ڕا، بەهۆیەوە چوار کچە خوێندکار گیانیان لەدەستدا و خوێندکارەکانی دیکە و مامۆستایەک کە لەگەڵیاندا بووە و شۆفێری پاسەکە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی وەکو پێویست جێبەجێ نەکردووە. غەریب ئەحمەد، ئەندامی…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: سەرەتای مانگی نۆ یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو قۆناغی یەکەمی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات و ئەگەری بارانبارینیش هەیە. پشتیوان پێنجوێنی،…
Total
0
Share