وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، “نابێت هیچ کرێکارێک لە هەشت کاتژمێر زیاتر کاربکات”.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “نابێت هیچ کرێکارێک مووچەکەی لە 350 هەزار دینار کەمتربێت”.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی باسی لەوەشکرد، “نابێت لە رۆژێکدا کرێکار لە هەشت کاتژمێر زیاتر کاربکات و پێویستە مافیان پارێزراوبێت”.