درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە

كەمێك پێش ئێستا، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەمشەو پێنجشەممە كاتژمێر 21:07ی خولەكی ئەمشەو درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كە ئاراستەی بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرابوو، تێكشكێندراو خرایەخوارەوە.

هەر بە پێی زانیارییەكان، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون

لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share