بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە و دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند كە یەكێكیان پێشتر لە دەستی هێزە ئەمنییەكان هەڵاتبوو.
لە بارەی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكانەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە ڕێکەوتی 25/8/2022 تاوانبارێک بە ناوی (ئەحمەد سالار مامەند) لە کاتی گواستنەوەیدا لە دەستی هێزە ئەمنییەکان ڕایکرد و خۆی حەشاردا. دوای بەدواداچوونی تیمەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کە پێکهاتووە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دژەتیرۆر و ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەلێر، توانرا شوێنی تاوانبار دەستنیشانبکرێت و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/9/2022 تاوانبار دەستگیرکرایەوە”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، “دوو تاوانباری تر” بە ناوەکانی (م. و. ن) و (ه. و. ن) كە تۆمەتبار ئەحمەد سالار مامەندیان لای خۆیان شاردبووەوە، دەستگیركراون.