توركیا كوژران و برینداربوونی 7 سەربازی لە باشووری كوردستان ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی توركیا، ئاماری ئەمڕۆی زیانە گیانییەكانی سوپاكەی بڵاوكردەوە و كوژرانی سێ سەربازی لە باشووری كوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە پێگەی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی توركیا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی كلیل چنگ-دا ئەمڕۆ سێ سەربازی سوپای توركیا لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكەدا كوژراون.

وەزارەتی بەرگریی توركیا، برینداربوونی چوار سەربازی تری سوپاكەی ڕاگەیاند كە لە شەڕەكانی ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان-دا برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنانی كوردستان: هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات. لە…
Total
0
Share