(ڤیدیۆ) بایرن به‌ پێنج گۆڵ قۆناغی یه‌که‌می جامی ئه‌ڵمانیای تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی بایرن میونشن یاریی قۆناغی یه‌که‌می جامی ئه‌ڵمانیا (دی ئێف بی پوکاڵ)ی به‌رامبه‌ر ڤیکتۆریا کولن ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمار کرد.

بایرن میونشن له‌ یاریگای “سپۆرتپارک هۆینبێرگ” یه‌که‌مین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیکتۆریا کولن له‌ خولی پله‌ سێی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 35، 45، 53، 67، 82 له‌لایه‌ن ڕیان گراڤنبێرخ، ماتیاس تیل، سادیۆ مانێ، جه‌مال موسیالا، لیۆن گۆرێتسکاوه‌ تۆمارکران.

به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌، یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی هه‌رێمی باڤاریا سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی دووه‌م مسۆگه‌ر کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) عێراق دووه‌م یاریی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای به‌ ئێران دۆڕاند

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share