سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات “بێدەنگیی سیاسی و میدیایی” ڕابگەیەنن.
هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، لە پەیامێکدا كە بۆ لایەنە شیعییەکانی ناردووە دەڵێت، “ئێمە لە سەروبەندی زیارەتی چلەداین، بۆیە هەموو برایان لە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان سوێند دەدەم کە بێدەنگیی سیاسی و میدیایی ڕابگەیەنن و گوتارێکی میانڕەو پەیڕەو بکەن کە نەبێتەهۆی ناکۆکی و دووبەرەکی”.
داواش دەکات، “دەستهەڵگرن لە وتاری کینەئامێز، بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان ڕۆڵەکانی نیشتمان”.