كازمی: هەموو بڕگەكانی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و چین دەكەینە بواری جێبەجێكردنەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕگەکانی ڕێککەوتنی عێراق و چین دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە خزمەت بە بوژانەوەی ئابوریی و کەرتی پەروەردە دەکات.

مستەفا کازمی، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای بوونی دەیان تۆمەت کە ئاراستەی حکومەت کراون، بەڵام ئەوان بەرپرسیاریەتییان هەڵگرتووە و کاریان بۆ بوژانەوەی ئابوریی کردووە.

ڕوونیشیكردەوە، لەوانەش درووستکردنی هەزار خوێندنگە لە هەموو عێراق، کە بەشێکە لە ڕێکكەوتنی عێراق و چین، لەماوەی داهاتووشدا هەمو ڕێککەوتنەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەربارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، کازمی جەختی كردەوە، سیاسەتی دەرەوەی عێراق پاراستنی ئارامی ناوچەکە دەبێت، چونکە نا ئارامی کاریگەریی مەترسیداری دەبێت، بۆیە بەغداد پابەندە بە سیاسەتی هاوسەنگی و خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لە ڕێگەی فراوانکردنی وەبەرهێنانی بیانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیماد جەمیل: دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دەبێت

سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندبکرێت، کاریگەری…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە پاڵاوگەی کەرکوک دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە پاڵاوگەی کەرکوك دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینێكی کوالێتی بەرز. دەشڵێت، پاڵاوگەکە لە توانایدایە رۆژانە…
Total
0
Share