دادگای فیدراڵی پێداچوونەوەی بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دواخست

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە دواخستنی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق، کە لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە داواکە پێشکەشکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کۆبووەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنی پێداچوونەوە بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی پێداچوونەوەی ئەو دۆسیەیە درا.

نزیكەی 11 مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانەوە نەتوانراوە حكومەت پێكبهێنرێت، بۆیە سەدرییەکان دوای کشانەوەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایان لە دادگای فیدراڵی کرد ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە و جارێكی دیكە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كشتوكاڵ قەدەغەی هاوردەكردنی تەماتە و خەیاری درێژكردەوە

بابەتی دواتر

هادی عامری داوای بێدەنگیی سیاسی و میدیایی لە سەركردە شیعەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share