دوای بانگەوازەكەی موقتەدا سەدر، بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هەڵبگیرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە تەواوی پارێزگاكان هەڵوەشێندراوەتەوە و هاتوچۆ ئاسایی دەكرێتەوە.
دوێنێ فهرماندهی ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكانی عێراق قهدهغهی هاتوچۆی سهرتاسهری له عێراق ڕاگهیاند، هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، دوای کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەكەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بوو.
سەدر، داوای لە لایەنگرانی کرد، لە ماوەی کاتژمێرێکدا لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە پێکدادانەکان بێنن.
بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، نزیکەی 25 کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 300 كەسیش برینداربوون.