کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان کاریگەری درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنووریەکانی باکوور، لەکاتەکانی درەنگانی شەو زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کەهەندێک جار هەورە بروسکە و تاوە بارانیشی لەگەڵدەبێت، ئەگەری بەفربارینێکی کەم لە هەندێک ناوچە هەیە.

لای خۆیەوە دەستەی کەشناسیی عێراق ئاشکرایکردووە، ئەو شەپۆلی بارانبارینە تا رۆژی هەینی بەردەوامدەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن پێنج تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە چه‌ند چالاكییه‌كدا مەفرەزەکانی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پێنج تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.…
Total
0
Share