دەروازەی حاجی ئۆمەران: هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دڵنیایی دەدات کە هاتوچۆی گەشتیاری و سەرجەم جموجوڵە بازرگانییەکانی دەروازەکە هاوشێوەی ڕۆژانی دیکە ئاساییە و هیچ بڕیارێکیان پێنەگەیشتووە بۆ ڕاگرتنیان.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا محەمەد تاهیر بەڕێوەبەری دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕەتیکردەوە، جموجوڵی گەشتیاری و بازرگانی ڕاگیرابێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی هاتوچۆی گەشتیاری بازرگانی هەبووە و ژمارەیەک گەشتیاری ئێرانیش بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ ڕێگرییەک.

جەختیکردەوە، کە هیچ بڕیارێکیان بەدەستنەگەیشتووە بۆ راگرتنی جموجوڵەکانی دەروازەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەکە بڵاویکردەوە، لەلایەن بەرپرسانی گومرگی ئێران (تەمەرچین) ئاگادارکراونەتەوە بۆ ماوەیەکی نادیار جوڵەی گەشتیاری ڕاگیراوە و جوڵەی بازرگانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامی دەبێت.

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراقەوە حکومەتی عێراق هاتوچۆی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە و حکومەتی ئێرانیش هەمان بڕیاریداوە.

بابەتی پێشتر

خانووە زیادەڕۆكانی شۆڕش تاپۆدەكرێن

بابەتی دواتر

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەوە پەیامێك بە مووچەخۆران دەدرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم چەند زانیارییەك لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت، “لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەدەكەین…
Total
0
Share