ڤیدیۆ: شەڕ و پێکدادان بە چەکی جیاواز لە ناوچەی سەوز بەردەوامە
ئەمریکا و فەرەنسا هاتنەدەنگ

ئاڵۆزی و پێکدادانی خۆپیشاندەران لە کاتژمێرەکانی زووی بەیانیی ئەمڕۆوە لە ناوچەی سەوزی بەغداد دەستیپێکردەوە، لە پێکدادانەکاندا چەکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێن، هەریەکە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و فەرەنساش نیگەرانییان لە دۆخەکە ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی سەوزی عێراقەوە بڵاوبوونەتەوە پێکدادانەکان و شەڕی خۆپیشاندەران لەو ناوچەیە بەردەوامی هەیە تێیدا چەکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت و لەناویشیاندا چەکی قورس هەن.

میدیا عێراقییەکان ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ مووشەک لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتەخوارەوە.

ئامارەکان باس لەوەدەکەن لە ئێوارەی دوێنێوە نزیکەی 20 کەس کوژراون و 350 کەسیش بریندارن.

لەوبارەیەوە ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا جەخت لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی عێراق دەکاتەوە، چاودێریی دۆخی ئێستای عێراق دەکەن و سەرکۆنەی هەر توندوتیژییەک دەکەن لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا.

جەختیکردەوە، کە وڵاتەکەی دەستوەردان لە دۆخی ناوخۆیی عێراق ناکەن و داوا لە سەرجەم لایەنەکانی عێراق دەکەن کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکەن.

لەلایەکی دیکەوە، دڵنیاییدا کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد چۆڵنەکراوە و کارمەندەکانیان لە کاری ئاسایی خۆیاندان.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، بە قوڵی نیگەرانن لەو دۆخەی لە عێراقدا تێدەپەڕێت، داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات دانبەخۆیاندا بگرن و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ ڕاگرتنی پێکدادان و ئاڵۆزییەکان.

بەیانیی ئەمڕۆی ناوچەی سەوز:

بابەتی پێشتر

تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

بابەتی دواتر

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە بازگەی هەولێر – مەخمور داخراوە و کێشە بۆ هاتوچۆ دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەمرین.. ژمارەیەك “تیرۆریست” كوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا لە چەند ناوچەیەكی زنجیرە چیاكانی حەمرین ژمارەیەك “تیرۆریست”یان كوشتووە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share